1 - 1 = 2 و 1 + 1 = 1
کێشه‌ی سلێمانیی و خۆجیاکردنه‌وه‌ی له هه‌رێم، له ڕێگای لامه‌رکه‌زییه‌وه، یه‌کێکه له کۆمه‌ڵه کێشه‌یه‌ک، که له سه‌ره‌تای دروستبوونی کابینه‌ی نۆهه‌مه‌وه گیرۆده‌یین. سه‌ره‌تا ده‌بێت سه‌رنج له‌وه بده‌ین، که ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستین و نیشتمانمان داگیرکراوه، تێکۆشانی ئێمه بۆ ئازادکردنی نیشتمانه نه‌ک بۆ نان. رژێمی به‌غدا رژێمێکی فاشییه وه‌ک هه‌ر یه‌ک له ڕژێمه‌کانی پێشوو، تاکه جیاوازیی تێیدا ئه‌وه‌یه، که ئه‌م ڕژێمه نوێیه‌ی دوای به‌عس، رژێمێکی لاواز و بێ‌نرخ و بێ شایسته‌یه، ده‌نا هاوشێوه‌ی به‌عس مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کورددا ده‌کرد. ئه‌وه‌ی له شانزده‌ی ئۆکتۆبه‌ری 2017 دا بینیمان، ده‌رخستنی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕژێمی نوێی ئێراقه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ڕێگالێگرتنیان و شکۆ شکاندنیان له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه له پردێدا، پیشانی به‌غدای دا، داگیرکردنی کوردستان به‌و ئاسانییه نییه، که ئه‌وان بیری لێده‌که‌نه‌وه. داگیرکردنی که‌رکووک و خانه‌قین و ناوچه‌کانی دیكە، به هاوکاریی به‌شێک له هێزه کوردییه‌کان بووه، نه‌ک به توانای به‌غدا خۆی.
ده‌شێت هه‌ندێک پێیانوابێت، که مرۆڤی مۆدێرن زیره‌کترن وه‌ک له مرۆڤی پێشوو، لێ چه‌نده‌ها پشکنینی زانستیی ده‌ریده‌خه‌ن، که مرۆڤی مۆدێرن په‌نجا میلی چرکه خاوتر بیرده‌کاته‌وه وه‌ک له مرۆڤی بۆ نموونه سه‌ده‌ی نۆزده. ده‌شێت هه‌ندێک پێیانوابێت، که په‌نجا میلی چرکه هیچ کێشه‌یه‌کی وه‌هامان بۆ دروستناکات، به‌ڵام له ڕاستییدا وه‌ها نییه، چونکه ژیانی ڕۆژانه‌مان پڕ پڕه له بیرکردنه‌وه، ئینجا له به‌یانیانه‌وه، که هه‌ڵده‌ستین له خه‌و هه‌تا گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ناو جێگا له شه‌ودا. ئه‌گه‌ر کۆی ئه‌م هه‌موو بیرکردنه‌وانه له هه‌موو شت کۆبکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌بینین ده‌رئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی ده‌بێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که بۆچی مرۆڤ به هه‌بوونی سه‌د میلیار نۆیرۆنی مێشکه‌وه، که‌چی هێشتا خاو بیرده‌کاته‌وه؟ وه‌ڵام، که‌مبوونی یاخود لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان سوناپسه‌کانی مێشک. پرسیار، بۆچیی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه لاواز ده‌بن؟ وه‌ڵام، ستایلی ژیان، خواردن و خواردنه‌وه، به‌کارهێنانی مێشک و ئاگایی.
با لێره‌دا بپرسین، ئاخۆ سه‌رانی سیاسیی ئێستای کورد، زیره‌کترن له سه‌رانی سیاسیی سه‌ده‌ی نۆزده؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به ڕۆمانسییه‌ت وه‌ڵام نادرێته‌وه، به‌ڵکو به بیرکردنه‌وه و لۆژیک. له‌م سه‌ده‌یه‌دا، هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک نادۆزیته‌وه، که تێکۆشابێت بۆ نان. له‌م سه‌ده‌یه‌دا هیچ شۆڕشێک نادۆزیته‌وه، که سه‌ریهه‌ڵدابێت بۆ نان. له‌م سه‌ده‌یه‌دا هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک نادۆزیته‌وه، که له پێناوی ناندا به ویست و ئازادیی خۆی، خۆی بلکێنێت به ڕژێمی داگیرکاره‌وه. ڕژێمی به‌غدا نه‌ک قه‌رزداری کوردستانه له مووچه‌دا، به‌ڵکوو قه‌رزداری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کاولکردنی کوردستان و کوشتنی به سه‌دان هه‌زار مرۆڤی کورده. عێراق تاوانباره به جینۆسایدکردنی کورد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانیدا، به ئێستاشه‌وه.
ئێستا هه‌رێم، ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ نییه، وه‌ک به‌شێکی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا، که ئاسایی بێت شاره‌کانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێک بن له ده‌ره‌وه‌ی چه‌قدا. کورد له باشووردا هێشتا له قۆناغی شۆڕشدایه بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لۆژیک نییه، که شارێک داوای ئه‌م ده‌رچوونه له چه‌ق بکات. ئه‌وه‌ی ئێستا یارییه‌کی سه‌یری پێده‌کرێت، بریتییه له ده‌رخستنی ڕۆشنبیریی، که وه‌ک له‌شکرێکی نوێی سیاسییه‌کان له میدیاکاندا ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر جاران شه‌هیدان له‌شکرێکی گه‌وره‌ی پێش سیاسییه‌کان بووبێتن، ئه‌وا ئەمڕۆ میدیا و نووسه‌ره‌کانیان. ئامانجی ئه‌م له‌شکره له‌تکردنی یه‌ک نیشتمانه بۆ کردنی به دوو، که ده‌رئه‌نجام له‌گه‌ڵ ئێراقی داگیرکاردا ده‌بێته یه‌ک.
بوونه‌وه‌رێک هه‌یه، که هه‌تا ئێستا زانست به ته‌واوی نه‌یتوانیوه ئه‌نالیزه‌یه‌کی له سه‌دا سه‌دی بکات. ئه‌م بوونه‌وه‌ره پێیده‌ڵێن بلۆب. هه‌ندێک له زاناکان پێیانوایه، که سه‌ر به خێزانی قارچکه. ئه‌م بوونه‌وه‌ره، خاوه‌نی ته‌نها یه‌ک سێله‌یه، چاو و ده‌می نییه، گه‌ده‌ی نییه، مێشکی نییه، قاچ و باڵی نییه که‌چی خاوه‌نی هۆشیارییه‌کی گه‌وره‌یه و چ ده‌بینێت و چ ده‌شخوات و ده‌شخواته‌وه و چ ده‌ڕوات. ئه‌م بوونه‌وه‌ره له‌ت بکه ده‌بێت به دوان، ئه‌م دوو به‌شه له مه‌ودایه‌ک به‌رانبه‌ر یه‌ک دابنێ، ئه‌وا ده‌بنه‌وه به یه‌ک. که‌چی ئێمه به یه‌ک میلیارد سێله‌ی مێشکه‌وه خۆمان له‌ت ده‌که‌ین و ده‌بین به دوو.
دژایه‌تییکردنی حکومه‌ت له‌لایه‌ن پارته‌کانه‌وه، ناپاکییه‌کی گه‌وره‌ی نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌وه‌ی کورد له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌یه‌تی، که شانازیی پێوه بکات، په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌که‌یه‌تی. کابینه‌ی نۆهه‌م، یه‌کێکه له کابینه دیار و ئیدیاڵییه‌کانی کورد له باشووردا. که جێگای شانازییه بۆ کورد. ناو‌کی هه‌ڵگیرساندنی کێشه و ئاشووب بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت، به‌ده‌ر له کێشه که‌سییه‌کان، که خه‌ڵکانێک له‌گه‌ڵیدا هه‌یانه، بریتییه له پابه‌ندبوونی به حکومڕانییه‌وه. له‌م حکومڕانییه‌دا چاکسازیی خاوه‌نی قورساییه‌کی گه‌وره‌یه، که ترسێکی گه‌وره‌ی خستۆته دڵی پارته‌کان و سیاسییه‌کانه‌وه. هاوشێوه‌ی گێرهارد شرۆده‌ر، کانسله‌ری پێش ئه‌نگێلا مێرکل له‌نێوان ساڵه‌کانی (1998-2005)، مه‌سرور بارزانیی به قۆناغێکی هه‌تا بڵێی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت. شکستهێنانی شرۆده‌ر له‌به‌ر لێنه‌هاتوویی نه‌بوو، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، شرۆده‌ر خاوه‌نی پلانێکی گه‌وره‌ی چاکسازیی بوو، لێگێنده‌ی 2020 ی شرۆده‌ر، به چه‌ندیین ساڵ دوای پلانه‌که سیاسییه‌کانی ئه‌ڵمانیا چ بینیان و چ تێگه‌یشتن، که چ سوودێکی به ئه‌ڵمانیا گه‌یاندووه. هه‌مانشێوه لێگێنده‌ی 2020 له چه‌ندیین وڵات‌دا به سه‌رکه‌وتوویی پراکتیزه ده‌کرێت. شکستی شرۆدەر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مێریکا بوو، به‌هۆی به‌شداریی نه‌کردنی له جه‌نگی ئه‌مێریکا و ئێراقدا و هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز له‌گه‌ڵ ڕووسیادا.
جیاواز له گێرهارد شرۆدەر، مه‌سرور بارزانیی شکستی نه‌هێناوه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی پلانێکی گه‌وره دژ به شکستپێهێنانی هه‌یه. ئه‌م هه‌وڵی شکستپێهێنانه له‌سه‌ر داوای ئێراق، ئێران و تورکیایه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که سووریا وڵاتێکی وێرانه ئێستا، لێ هیچ گومانی تێدا نییه، سووریاش داوای شکستپێهێنانی مه‌سرور بارزانیی بکات. هه‌وڵه‌کانی سووریا دژ به مه‌سرور بارزانیی کۆنترن وه‌ک له هه‌وڵه‌کانی عێراق، ئێران و تورکیا، چونکه کاتێک سووریا هه‌وڵی تێکشکاندنی به‌های سیاسیی مه‌سرور بارزانیی ده‌دا، هیچ پۆستێکی له حکومه‌تدا نه‌بوو. کاره‌سات لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئێمه‌ی کورد، که له ئێستادا هه‌روه‌ک ساڵانی سه‌ده‌ی رابرد راوده‌نرێین، به عه‌ره‌ب ده‌کرێین، کۆمه‌ڵکوژ ده‌کرێین، ده‌غڵودانمان ده‌سووتێنن، ماڵه‌کانمان داگیر ده‌که‌ن، شانازیی و شکۆمان له‌ناو ماڵی خۆماندا و له بازاڕه‌کاندا ده‌شکێنن و هاوشێوه‌ی هه‌موو حکومه‌ته‌کانی پێشوو، هاوشێوه‌ی به‌عس هه‌وڵی سڕینه‌وه‌مان ده‌درێت، که‌چیی خۆشمان له‌م پرۆسه‌یه‌دا یاریده‌ده‌رین. پشتگیرییکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ک پێشتر چه‌ندینجار دوورباره‌م کردۆته‌وه، ئه‌رکێکی نیشتمانیی و مۆڕاڵییه، چونکه کورد به میلیۆن شه‌هیدی داوه بۆ گه‌یشتن به هه‌بوونی ئازادیی و حکومه‌تێکی خۆی، بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی.
مرۆڤێکی نیشتمانیی و خاوه‌ن مۆڕاڵ له پشتی هه‌موو یه‌کێکه‌وه ڕاده‌وه‌ستێت، که خاوه‌نی ڕۆحێکی نیشتمانیی و مۆڕاڵییه و تێده‌کۆشێت بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌که‌ی، تێده‌کۆشێت بۆ به‌خته‌وه‌ریی نه‌ته‌وه‌که‌ی. دوژمنانی کورد مه‌سرور بارزانی‌یان ناوێت، چونکه هه‌وڵی چه‌سپاندنی یاسا ده‌دات، هه‌وڵده‌دات، که یاسایه‌ک فه‌رمانڕه‌وا بێت، نه‌ک پارتێک، نه‌ک لایه‌نێک، نه‌ک خه‌ڵکانێک ...هتد.
كاتێک یاسا فه‌رمانڕه‌وایه، ئه‌وا هه‌موو یه‌که‌کانی دیكە و تاک و کۆی کۆمه‌ڵگا بێده‌سته‌ڵاتن. لێره‌دا له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه، ده‌سته‌ڵات له پارته‌کان ده‌ستێنرێته‌وه و ملکه‌چی یاسا ده‌کرێن. له‌م باروودۆخه‌دا پارت زه‌ره‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌یه، چونکه پارت فێربووه، که خاوه‌نی ده‌سته‌ڵات بێت، مێژووی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شاخ. له‌دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه پارت به هه‌مان بیرکردنه‌وه کار ده‌کات، ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه سه‌دان کاره‌ساتی نیشتیمانیی به‌دوای خۆیدا هێنا. با لێره‌دا به بیری چه‌ند سه‌رکرده و سیاسییه‌کی بهێنینه‌وه، که له‌دوای ڕاپه‌ڕین سامانی ئه‌م نیشتیمانه‌یان به هه‌ده‌ر برد، ئێستاش ئه‌گه‌ر پشکنینێکی چڕوپڕی سامانی نیشتیمانیی بکه‌ین، ئه‌وا له ئێران‌دا به ده‌یان هه‌زار ماشین و ده‌زگای تری ئاودیووکراو ده‌دۆزینه‌وه، که له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رکرده و گه‌وره سیاسیی و گچکه سیاسیی پراکتیزه کراون. کاتێک یه‌که‌مین کابینه‌ش پێکهێنرا، که‌چی نه په‌رله‌مان و نه حکومه‌ت ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌م گه‌وره و گچکه سیاسییانه‌دا نه‌بوو.
له یه‌که‌میین کابینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا، پارت فه‌رمانڕه‌وا بووه، نه‌ک حکومه‌ت، پارت فه‌رمانڕه‌وا بووه نه‌ک په‌رله‌مان. پارت داوا ده‌کات، که سه‌رۆکی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران چیی بکه‌ن و چیی بڵێین، پارت فه‌رمان ده‌کات، که وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌کان چیی بکه‌ن و چیی بڵێین ...تد. پشتگیرییکردنی حکومه‌ت له ئێستادا، پشتگیرییکردنی یاسایه‌که، که له ئاینده‌دا ده‌سته‌ڵات له پارت ده‌ستێنێته‌وه و ده‌یدات به یاسایه‌ک، که له ئاینده‌دا هه‌موومان ملکه‌چی بین. له پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتییدا پارت بۆیه خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت و کاندیدی هه‌یه، چونکه ده‌یه‌وێت ببێته خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات، به‌مشێوه‌یه پارت فێر ده‌کرێت، که ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وێت، ئه‌وا پێویسته ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌تا بتوانێت فه‌رمانڕه‌وا بێت، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا له‌سه‌رو یاساوه نه‌بن. ئێستا له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویسته، که هاووڵاتییان پشتگیریی چاکسازیی بکه‌ن و پێشنیاری زیاتریان بۆ حکومه‌ت هه‌بێت و داوای سه‌روه‌ریی یاسا بکه‌ن، نه‌ک بچنه به‌ره‌ی پارته‌وه و یاسا ملکه‌چی پارت بکه‌ن.
پارت هێنده له‌م گۆڕانه ده‌ترسێت، که ته‌نانه‌ت سه‌کرده‌کانیان که‌وتوونه‌ته چالاکیی دژ به حکومه‌ت، له‌ژێر ماسکی خه‌می هاووڵاتییان، کاسبکاران و مووچه‌خۆراندا، له‌ژێر ماسکی خه‌می نه‌دارانی نیشتیمان‌دا ...تد. ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییانی ئه‌مێریکا ده‌چوێنن به باروودۆخی باشووری کوردستان و هانی هاووڵاتییان ده‌ده‌ن بۆ نانه‌وه‌ی پشێویی. له‌کاتێکدا له ئه‌مێریکا کێشه‌ی ڕاسیزم ناوک و چه‌قی کێشه‌کانه، که له سه‌رده‌می ئاپارتایده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا هیچ گۆڕانێکی وه‌های به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. من نیشتیمانی خۆمم خۆشده‌وێت و پشتگیریی حکومه‌ت ده‌که‌م، تێکۆشانی من بۆ نان نه‌بووه، ئه‌مه له کاتێکدا نیوه‌ی ته‌مه‌نمم له هه‌ژارییدا بردۆته‌سه‌ر، که‌چیی هێنده له خه‌می سه‌ربه‌خۆییدا بووم، به چاره‌کی ئه‌وه له خه‌می ناندا نه‌بووم. چونکه ده‌زانم، که سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو نانیش ده‌بێت.