به فه‌رمی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه
ده‌سته‌ی كاتی به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كانی عێراق له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی فیفا بڕیاریاندا یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واونه‌كرێت.
دكتۆر ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاتی سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر گوتیشی: له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی یانه‌كان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریماندا یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق ته‌واو نه‌كرێت.
كۆچه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پاڵه‌وانێتیه‌كی بچووك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بلیته‌كانی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئاسیا ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه كه بڕیاربوو خوله‌كه به قۆناخێكی نوێ به‌به‌شداریی 15 یانه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 5 گه‌ڕ خوله‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له 12ـی ئاداری ئه‌مساڵ وه‌ستا، له ئێستادا یانه‌ی نه‌فت به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتبوو، یانه‌ی هه‌ولێریش به 6 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌م بوو.