ئەمڕۆ قەدەغەی هاتووچۆ لە دهۆک کۆتایی پێنایەت

K24 - دهۆک

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا پارێزگاری دهۆک ئاشکرای کرد، رەوشی پارێزگاکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپە، بۆیە بڕیاریان داوە بەلایەنی کەمەوە تاوەکو 24 کاتژمێری دیکە، قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکە کۆتایی پێنەهێندرێت.

فەرهاد ئەترووشی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 3-6-2020) رایگەیاند "بەلایەنی کەمەوە بۆ 24 کاتژمێری دیکە، حەزدەکەین خەڵک هاوکارمان بکات و هاتووچۆ نەبێت، تەنیا بۆ ئەو حاڵەتانەی رێگەپێدانیان هەیە، تاوەکو ئەوانەی بەرکەوتووی تووشبووەکانن، هەموویان کۆبکەینەوە چ لە کەرەنتینە، یان لە نەخۆشخانە".

لە دهۆک، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆوە هاتووچۆ دەستپێناکاتەوە، بەڵام بەگوتەی پارێزگاری دهۆک، هەندێک شوێن دەکرێنەوە بۆ ئاسانکاریی لە ژیانی هاووڵاتییان.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی، فەرهاد ئەترووشی وێڕای سوپاسکردنی سەرمایەدار و خاوەنی هۆتێلەکان، ئاشکراشی کرد "لە هۆتێلەکانی دهۆک شوێن نەماوە خەڵکی لێ کەرەنتینە بکەین و لە نەخۆشخانەکانیش کێشەمان هەیە".

بەگشتی ئێستا 696 هاووڵاتی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە، یان ئەوانەی بەرکەوتەی تووشبووانی کۆرۆنان، لە دهۆک لە کەرەنتینەدان.

بەشی زۆری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە دهۆک لەم دواییە، لە کەسێکەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بێ گوێدانە رێکارە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، 100 کەسی داوەت کردووە و لەو ژمارەیەش 52ـیان تووشی کۆرۆنا بوون.

پارێزگاری دهۆک باسی لەوەش کرد کە رەوشی تەندروستی لە پارێزگاکەی باش نییە، بەتایبەتی لە ناوەندی قەزای دهۆک و سێمێل، گوتیشی "دەمانەوێت خەڵک زیاتر هاوکاریمان بکات تاوەکو ئەو رەوشە تێپەڕێنین، من هیچ جارێک بیرم نایەت گوتبێتمان رەوشی دهۆک خراپە، هەمیشە گوتوومانە رەوشی ئێمە لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان باشترە، ئەمڕۆ دەڵێم رەوشمان خراپە، چونکە سەرچاوەی نەخۆشییەکە دیار نییە".