عوسمان دێمبێلی رازیبووه هاوشانی كریستیانۆ یاری بكات
عوسمان دێمبڵی یاریزانی بارسێلۆنا رازیبووه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیه‌وه بكات و هاوشانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری بكات.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا به ناونیشانێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: دێمبلی ئاماده‌یه له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه بارسێلۆنا جێبهێڵێت و به‌و مه‌رجه‌ی به شێوه‌ی خواستن بچێته یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه.
ئه‌م یاریزانه فه‌ره‌نسیه ده‌یه‌وێت به په‌یوه‌ندیكردن به یانه ئیتاڵیه‌كه نرخی له بازاری گواستنه‌وه به‌رز بكاته‌وه و پێیوایه مانه‌وه‌ی له بارسێلۆنا و له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت به‌هۆی پێكانه زۆره‌كانی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه.
عوسمان دێمبلی له هاوینی 2017 له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه به به‌های 125 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 74 یاری 19 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی رابردووه‌وه 4 جار تووشی پێكان بووه و به‌م هۆیه‌وه له 58 یاری فه‌رمی دابڕاوه.