یۆرگن كڵۆپ ماوه‌ی ساڵێكه چاو‌دێری ئه‌م ئه‌ستێره لاوه ده‌كات
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی به‌ریتانیا، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی یانه‌ی رۆما بگوازێته‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه نیكۆڵۆ زانیۆلای ناوه‌راستكاری یانه‌ی رۆما له لایه‌ن یۆرگن كڵۆپه‌وه ماوه‌ی ساڵێكه چاو‌دێری ده‌كرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانەی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەكه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری زانیۆلا بن.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی رۆمایه و له ماوه‌كانی رابردوو هه‌ریه‌كه له ئالیسۆن بێكه‌ر و محه‌مه‌د سه‌ڵاحی له‌و یانه‌یه گواسته‌وه، ئه‌مجاره‌یان نۆره‌ی زانیۆلا هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئانفیڵد كۆچ بكات.
زانیۆلای ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی جێنوا پێگه‌یشتووه، دواتر روویكردووه‌ته تیپی لاوانی یانه‌ی فیۆرێنتینا، بۆ ماوه‌ی وه‌رزێكیش په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میلان كرد، پاشان به 4 ملیۆن یۆرۆ له 2018 روویكرده رۆما، له‌گه‌ڵ گورگه‌كانی رۆما له كۆی 60 یاری 12 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه، ساڵی رابردووش بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كرا و له كۆی 5 یاری 2 گۆڵی كرد.
ئاماده‌كردنی: سۆلین سلێمان