به ڤیدیۆ.. خۆپیشانده‌ران به‌زۆر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی زیقار ده‌نووسن
K24- هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی زیقار، په‌لاماری نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی زیقاریاندا و عه‌بدولحوسێن جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگه‌یان ناچار كرد، له‌پێش چاوی كامێراكانیان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بنووسێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا عێراقییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێناوه، ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران هاوار به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی زیقار ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌مان ده‌وێت نه‌ك مه‌ره‌كه‌ب له‌سه‌ر كاغه‌ز، وه‌ك ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه وه‌همیانه‌ی رۆژانه پارێزگاری زیقار پیشكه‌شی ده‌كات"، له‌كاتێكدا خۆپیشانده‌رێكی دیكه ده‌ڵێت: "خواستی گه‌ل له هه‌موو خواستێك به‌تواناتره و ره‌زامه‌ندی گه‌ل له سه‌رووی هه‌ر شتێكه‌وه‌یه".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌شێك له كوتله په‌رله‌مانییه‌كانیش داوایان كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌لاماره‌دا به‌شداربوون، بدرێنه دادگا و به‌گوێره‌ی یاسا سزا بدرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ته‌نیا ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی پێكهێنراوه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له چه‌ند پارێزگایه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وامن و له‌و ماوه‌یه‌دا چاوه‌ڕێیان نه‌كردووه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای حكومه‌تی نوێ بكرێت، له‌كاتێكدا جگه له قه‌یرانی دارایی كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رۆكی عێراقی گرتووه، خێرابوونی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئه‌ركی حكومه‌تی قورس‌تر كردووه و گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، كه خه‌ڵكی عێراق پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نابن.
H.B