2 كه‌سی دیكه له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین تووشی كۆرۆنا بوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 2 كه‌سی دیكه له سنووری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران، خێزانێکی ژن و مێردن له پیاوێکی تەمەن 43 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ پێكهاتوون، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزن لە قەزای رانیە.
وەزارەتی تەندروستی
3 حوزەیران 2020
H.B