خەڵوەتی عیشق خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیومێنته‌ری بەدەستهێنا
K24 - ھەولێر
له فێستیڤاڵی ئۆنڵاینی سینه‌ماكۆ، فیلمی دۆكیومێنته‌ری (خه‌ڵوه‌تی عیشق) خه‌ڵاتی یه‌كه‌می باشترین فیلمی دۆكیومێنته‌ری بەدەست هێنا.
محەمەد ده‌رگه‌ڵه‌یی، پرۆدیوسەری فیلمەكە بە كوردستان24ی گوت: "كورته فیلمی خه‌ڵوه‌تی عیشق تیشك ده‌خاته سه‌ر ژیانی (عه‌لی عاشق) كه زیاتر له چوار ده‌یه‌یە ژیانی تەنیایی ھەڵبژاردووە".
عه‌لی عاشق، دوای نائومێدبوونی له گه‌یشتنی به مەعشوقەكەی، بڕیاری ژیانی ته‌نیایی و دوور له خه‌ڵكی د‌اوه و لە گەلی عەلی بەگ لە دەڤەری سۆران دەژیت، كە پێشتر شوێنەكەی ئەشكەوت بووە و لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ھەمان شوێن خانووی بۆ دروستكراوە".
فیلمه‌كه سه‌ردار ستار كاری دەرهێنانی كردووە و محەمەد ده‌رگه‌ڵه‌یی پرۆدیوسەری بووە، به سپۆنسه‌ری ده‌زگای میدیایی (باس‌نیوز) به‌رهه‌م هاتووه، به‌شداریی چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه‌ش ده‌كات.
پێشتریش فیلمی دۆكیومێنته‌ری (خەڵوەتی عیشق) بەشداری لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی Lift-Off كردووە.
فیستیڤاڵی سینەماكۆ یەكەمین فیستیڤاڵی سینەمایی ئۆنڵاینە، ئەمساڵ لە رۆژی 2020/4/23 دەستیپێكرد و 3/6/2020 بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن لیژنەیەكی دادوەری شارەزا ناوی باشترین فیلمە بەشداربووەكان و براوەی خەڵاتەكان ئاشكرا كران.