له عێراق 15 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 672 كه‌سی دیكه تووشبوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (15) كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و (672) كه‌سی دیكه تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردستان24" كه‌وتووه، رایگه‌یاندووه، له (24) كاتژمێری رابردوودا (11) هه‌زار و (960) پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: (243) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام (15) كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆی گشتی تووشبووان: (8) هه‌زار و (840) كه‌س.
كۆی گشتی چاكبوونه‌وه: (4) هه‌زار و (338) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێریدان: (4) هه‌زار و (231) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێری ورددان: (50) كه‌س.
كۆی گشتی مردووان: (271) كه‌س.