عه‌للاوی: با له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه گفتوگۆی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه هه‌ڵه‌ی كردووه دژایه‌تی دانانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا (پاتریۆت)ـی له عێراق كردووه و ژماره‌یه‌ك پێشنیازیشی خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له گفتوگۆی ستراتیژیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌چاویان بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (4ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، ئه‌یاد عه‌للاوی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێشتر كابینه‌ی حكومه‌تی "عادل عه‌بدولمه‌هدی" بڕیاری دابوو، رێگه نه‌دات، سیستمی "پاتریۆت" له عێراق دابنرێت، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی سه‌ربازی ئێستای وڵاتیش له‌و بڕیاره به‌شدار بوون و ده‌نگیان دابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌ڵێت: پاتریۆت ئه‌مه‌ریكا له دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جێگیر كراوون.
له باره‌ی "گفتوگۆی ستراتیژی" نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكاوه، كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌ستپێبكات، عه‌للاوی رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌شداری له‌و گفتوگۆیانه‌دا ناكات و ئاماده نییه، ته‌نانه‌ت ببێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی تایبه‌ت به گفتوگۆكانیش.
دووپاتیكرده‌وه، پێویسته عێراق رێككه‌وتنێكی ستراتیژی به‌هێز و پته‌وی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، چونكه داعش و هێزه تیرۆریسته‌كان و توندڕه‌وی هێشتا له عێراقدا ماون و سوپای عێراق توانای ئه‌وتۆی نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان.
عه‌للاوی پێشنیازیكرد، عێراق له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر گفتوگۆیه‌كی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ره‌چاوی ئه‌م بنه‌مایانه بكات:
1- ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له عێراق ده‌مێننه‌وه و جۆری هێزه‌كان.
2- ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی لێی ده‌مێننه‌وه.
3- ده‌ستنیشانكردنی شوێنه سه‌ربازییه‌كان و جۆری چه‌كه‌كانیان.
4- ده‌ستنیشانكردنی جۆری مانه‌وه‌یان، مانگانه‌یه، ساڵانه‌یه.
5- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا له سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و هێزه نیشتمانییه كاریگه‌ره‌كان و رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ ئاگاداربوون له‌و پرسه.
6- سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌مێننه‌وه، بۆ پاراستنی عێراقن، نه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات. به ره‌زامه‌ندی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌مێننه‌وه. نابێت به هیچ جۆرێك ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له كاروباری ناوخۆ. نابێت رێگه بدرێت هێرش بكه‌نه سه‌ر هیچ خاڵێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
7- دووباره چاوخشاندنه‌وه به‌و پێوه‌رانه‌ی ئێستا كاریان پێده‌كرێت له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و رۆڵی بنكه‌كانی، ئایا به ره‌زامه‌ندی عێراقه یان نا.