له چهمچهماڵ 5 كهسی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – ههولێر:
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگهیاند، لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، (5) تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران.
گوتیشی: تووشبووهكان (2) پیاو و (3) ئافرەتن و (4) لە تووشبووەکان دانیشتووی ناحییەی تەکیەی کاکەمەندن و بەرکەوتووی تووشبوە کۆچکردوەکەی پێشوون و تووشبوەکەی تر دانیشتووی ناحییە شۆڕشە و نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدایە.
روونیشیكردهوه، سەرجەمیان لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا لە ژێر چاودێریدان.