تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - سلێمانی:
په‌یامنێری كوردستان24 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌سێكی دیكه له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووه‌م حاڵه‌تی مردن به هۆی كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كرا.
گوتیشی: ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، تووشبووی كۆرۆنا بووه و ته‌مه‌نی (64) ساڵ بووه.
پێشتریش ئازاد هەورامی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئازاد هه‌ورامی گوتیشی: ئه‌و هاووڵاتییه دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له سه‌ره‌تای په‌تای كۆرۆناوه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 18 كه‌س.