دوو وڵات هێزه‌كانیان به‌ ته‌واوی له‌ عێراق ده‌كشێننه‌وه‌

كۆتایی هاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانیان له‌ عێراق راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:

هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئوسترالیا و نیوزیلاند تواوبوونی ئه‌ركی سه‌ربازه‌كانیان له‌ عێراق راگه‌یاند و بڕیاره‌ هێزەکانیان بە تەواوی لەو وڵاته‌ بکشێننەوە.

لیندا رێینۆڵدس، وەزیری بەرگری ئوسترالیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند؛ ئەرکی سەربازەکانیان لە عێراق کۆتایی هاتووە و لە داهاتوودا، سەربازەکانیان دەگەڕێننەوە وڵاته‌كه‌یان.

لە دوای هێرشه‌ فراوانەکانی داعش بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی عێراق لە ساڵی 2015، ئوسترالیا و نیوزیلاند لە چوارچێوه‌ی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێزەکانیان لە کەمپی تاجی لە باکووری بەغدا جێگیر کرد.

H.B