شاسوار دهدرێته دادگا
K24- سلێمانی:
بە تۆمەتی ھاندانی خەڵك بۆ پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و زیادکردنی مەترسیەکانی سەر ژیانی خەڵك، داواکاری گشتی لە ھەرێمی کوردستان شاسوار عەبدولواحید دەداتە دادگا. گوتەبێژی سەرۆکایەتی داواکاری گشتییش دەڵێت: ئەرکی ئەوان پاراستنی گیان و تەندروستی ھاوڵاتیانە، بۆیە ھەر کەسێك زیانی بۆ سەر گیان و تەندروستی ھاوڵاتیان ھەبێت دەیدەنە دادگا.
حاکم پشتیوان سمکۆ، گوتهبێژی سهرۆكایهتی داواكاری گشتی جهخت دهكاتهوه، ئهو جۆره كارانه وەك سووكایەتیكردن و گرنگینەدان بە ژیانی ھاووڵاتییان لێی دەڕواندرێت و داواكاری گشتیش بەتۆمەتی خستنە مەترسی گیانی ھاووڵاتییانی كوردستان رووبەڕووی دادگای دەكاتەوە و دهڵێت: سزای ئهو كارانه له پێبژاردنی ماددی و زیندانیكردن له نێوان 6 مانگ بۆ 5 ساڵ پێكهاتووه.
هاوكات شاسوار عەبدولواحید، كه چەندین پرۆژەی بێ سەرمایەی وەگەڕخستوون و زەوییەکی زۆری شاری سلێمانی دابڕیوە، پارەی ھەزاران كەسی لە پشكەكانی چاڤی لاند خواردووە و چەندین دۆسیەی دیكەی گەندەڵیش چوەتە سەر خەرمانی کارە ناڕەواكانی، بەڵام وهك شاباز سیوەیلی پارێزەر دەڵێت: کەیسی ئەمجارەی شاسوار تەواو جیاوازە و ھەموو ئەمانەش بۆ ئەوە دەکات، تا حکومەت لە قەرزەکانی خۆش ببێت.
شاسوار بەردەوام پڕوپاگەندە لە رێگەی كەناڵەكەیەوە بڵاودەكاتەوە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوردستان نییە، بەڵام رۆژانە ھاووڵاتیان لە نزیكەوە بینەری مەرگی ئازیزانیانن، كە پزیشكان مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جددی دەبینن و بەردەوام ھۆشداری دەدەن، لەوەی پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و نەخۆشییەكە بە ھهند وەربگرن، بە گوتەی یاساناسان، شاسوار یەكێكە لەو كەسانەی كە چەواشەكاری زۆر و گاڵتەی بە کەرەنتینە و رێکارەکانی خۆپارێزی دەکرد، بۆیە بە بەرپرسیاری یەکەمی دەزانن لە بەرامبەر ژیانی خەڵك.
H.B