ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە 7 كاندیدی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دەنگدان بە کاندیدی حەوت وەزارەتی پێكھاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر حەوت وەزارەتی كابینەكەی مستەفا کازمی دەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ھەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی راپۆرتی لیژنەی قەیرانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راپۆرتی لیژنەی داراییش لە بارەی دۆخی ئابووری دەکرێت.

دوو رۆژ لەمەوبەر كوردستان24 ناوی ئەو 7 كاندیدەی بڵاوكردەوە، كە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران متمانەیان پێبدات، بریتین لە: