بالۆتێلی به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
کارگێری یانەی بریشیای ئیتاڵیا گرێبەستی ماریۆ بالۆتێلی گۆڵکاری یانەکەی هەڵوەشاندووە.
رۆژنامەی لاگازێتادلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە چاپی ئەمڕۆدا بڵاویکردووە دواجار کارگێری یانەی بریشیا بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد و گرێبەستی ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەریان هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بە هۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردوو پابەندی رێنماییەکانی یانەکەی نەبووە و چەندینجار بەبێ ئاگاداری راهێنەران بەشداری راهێنانەکانی نەکردووە.
دوایینجاریش سه‌رۆكی یانه‌ی بریشیا سه‌رسوڕمانی خۆی به ره‌فتاره‌كانی بالۆتێلی ده‌ربڕی و به یاریزانێكی گه‌مژه‌ی وه‌سفكرد.
ماریۆ بالۆتێلی لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە بریشیا کرد و گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە هاوینی ساڵی 2022 کۆتایی دێت و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 19 یاریکردووە و 9 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.