هادی عامری دەستی لەکارکێشایەوە

حەلبووسی قبوڵی کرد

K24 - هەولێر

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، هادی عامری ئەمڕۆ (شەممە، 6-6-2020) دەستی لەکارکێشایەوە لە ئەندامیێتیی لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

بەپێی میدیاکانی عێراق، دوای ئەوەی هادی عامری بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە، دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵکراوە.

پێشتر حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو، هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر و هاوپەیمانیی فەتح بەربژێرکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لەشوێنی ئەبو مەهدی موهەندیس، کە لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.

هادی عامری، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانە لە ریزەکانی حەشدی شەعبی و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران هەیە، هەروەها هاوڕێیەکی نزیکی قاسم سولەیمانی بوو.

 

هـ.ر.