چیرۆکی "ئەشکەنجەدانی" پیاوێکی کورد لەلایەن دوو پۆلیسەوە لە ژاپۆن

K24 - هەولێر

سەدان خۆپیشاندەر لە هەرێمی شیبویای ژاپۆن لەدژی "کوشتنی" جۆرج فلۆید، پیاوێکی رەشپێستی ئەمریکی لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێست لە ئەمریکا، درووشمی "ناتوانم هەناسە بدەم" دەڵێنەوە و، دەڵێن زۆردارییەکانی پۆلیس بەتایبەتی لەدژی بیانییەکان، لە ژاپۆنیش کێشەیە.

یەکێک لەوانەی بەباشی لەو گوتەیەی خۆپیشاندەرە ژاپۆنییەکان تێدەگات، پیاوێکی کوردی باکووری کوردستانە، کە بۆ رۆیتەرز قسەی کردووە.

ئەو پیاوە تەمەنی 33 ساڵە و دەڵێ رۆژی 22ـی ئایار، سێ رۆژ پێش کوشتنی جۆرج فلۆید، ئەویش لە تۆکیۆ لەلایەن پۆلیسەوە راگیراوە و کاتێک رێگەی نەداوە پۆلیس ئۆتۆمبێلەکەی بپشکنن، دوو پۆلیس هاواریان بەسەرییەوە کردووە، یەکێکیان بە زەویدا داوە.

ئەو پیاوە کوردە، نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە، هەروەها دەڵێ "هاوڕێکەم لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوو و ڤیدیۆی بەشێکی رووداوەکەی تۆمارکرد".

پۆلیس رەتیدەکاتەوە قسە لەبارەی ئەو رووداوە بکات و دەڵێ ئەوان سکاڵایان لەلایەن پۆلیس تۆمارنەکردووە.

رۆیتەرز دەڵێ ئەوان ڤیدیۆکەیان بینیوە، تێیدا پۆلیسەکان دەردەکەون، کاتێک هاواری بەسەردا دەکەن، بۆ ئەوەی دابنیشێت و کێشە دروستنەکات، تەنانەت یەکێک لە پۆلیسەکان شەقێک لە قاچی پیاوە کوردەکە دەدات و دەیخاتە سەر ئەژنۆ، پاشان دەستی لەملی دەئاڵێنێت و پێی دەڵێ بێدەنگ بە.

"نەمدەتوانی هەناسە بدەم، ئەگەر هاوڕێکەم لەوکاتەدا رووداوەکەی تۆمار نەکردایە، نازانم چی روویدەدا". پیاوە کوردەکە باسی لەوەش کردووە لەئەنجامی دەست لەمڵ ئاڵاندنی لەلایەن پۆلیسەکەوە، مل و پشتی مۆربووە.

ئەو پیاوە ماوەی 15 ساڵە لە ژاپۆن دەژی، باس لەوە دەکات رووداوەکە لە رۆژی رووناک روویداوە لەکاتێکدا ئەو لەڕێگە بووە بۆ لای پزیشکی ددان.

سەرەڕای ئەوەی بەسەریهاتووە لەلایەن پۆلیسی ژاپۆنەوە، پیاوە کوردەکە نەیتوانیوە بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی تۆکیۆدا بکات بەهۆی ئەوەی ریکخەرانی خۆپیشاندانەکە پێیان گوتووە دەترسن لەوەی دەستگیربکرێت.

ئاسواکی نارا، پارێزەری پیاوە کوردەکە ئاشکرای کردووە، لە رۆژی 27ـی ئایار، لەلای داواکاری گشتی سکاڵایان لەدژی دوو پۆلیسەکە تۆمارکردووە.