لە پارێزگایەكی عێراق دەمامك و دەستكێش دەكرێتە زۆرەملێ

نابێ ھیچ كەس بەبێ دەمامك و دەستكێش بچێتە فەرمانگەكان

K24 - ھەولێر

لە پارێزگای کەربەلا، هەرکەسێک دەمامک و دەستکێش بەکارنەهێنێت، بە بڕی 25 هەزار دینار سزای پێبژاردن دەدرێت.

نسەیف خەتابی، سەرۆکی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆرۆنا لە پارێزگای کەربەلا رایگەیاند، لەمەودوا هەر هاووڵاتییەک پابەند نەبێت، بە بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش، بەبڕی 25 هەزار دینار سزای پێبژاردن دەدرێت.

خەتابی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە نووسراوی فەرمی هەموو دامودەزگاکانی پارێزگاکەیان ئاگادارکردوەتەوە، نابێت بەهیچ شێوەیەک رێگە بە هاووڵاتییان بدرێت، بەبێ بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش، سەردانی فەرمانگەکان بکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كۆرۆنا لە عێراق بەخێرایی تەشەنەی كردووە و تائێستا زیاتر لە 11 ھەزار كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە.