چوار یانهی ئیتاڵیا ناتوانن بهشداریی له خوله ئهورووپییهكان بكهن
چوار یانەی ئیتاڵی بە هۆی نەبوونی مەرجی نێودەوڵەتی لە یاریگەکانیان وەرزی داهاتوو ناتوانن بەشداری خولە ئەوروپیەکان بکەن.
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردووە هەر یەک لە یانەکانی بریشیا، جێنوا، سپال و لیچی بە هۆی نەبونی مەرجی نیودەوڵەوتی لە یاریگەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو ئەگەر مافی بەدەست هێنانی بلیتەکانی خولە ئەوروپیەکان بەدەست بێنن، ئەوا لەلایەن یوێفاوە رێگەیان پێ نادرێت بەشداری بکەن.
ئاتالانتاش یەکێک بوو لەو یانانەی رێگری لە بەشداریکردنی لە خولە ئەوروپیەکان لیدەکرا، بەڵام ئەو یانەیە هاوشێوەی وەرزی رابردوو یاریگەیەکی دیکەی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی پێشوازی لە یانەکانی دیکە بکات.
لە کۆی 20 یانەی ئیتاڵی 16 یانە یاریگەکانیان مەرجی تەواویان هەیە و ئەو چوار یانەیەشی کە بێ بەش کراون، پێنج رۆژیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی تانە لە بریارەکە بدەن.