فوئاد حوسێن وەکو وەزیری دەرەوەی عێراق دەستبەکار بوو

K24 - بەغدا

دوای وەرگرتنی متمانەی زیاتر لە 250 پەرلەمانتار، ئەمڕۆ فوئاد حوسێن وەزیری نوێی دەرەوەی عێراق لەلایەن وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق پۆستەکەی رادەستکرا.

محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق لەکاتی رادەستکردنی پۆستەکەی بە فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کرد ئەم وەزارەتە یەکێکە لە وەزارەتە هەرە ئاڵۆزەکان و ئەرکی وەزیری نوێ قورس دەبێت.

بەگشتی عێراق 88 باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی لە وڵاتان هەیە، بەڵام پەیوەندییەکانی دەرەوەی لەگەڵ زۆربەی وڵاتان باش نییە، باش نییە بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەرکی فوئاد حوسێن قورس بێت.

هـ.ر.