مەلا بەختیار: ریفراندۆم بەڵگەیەکی مێژووییە و لە پشتیوانیکردنی پەشیمان نیم
K24 - هەولێر
مه‌لا به‌ختیار له ساڵیادی دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆم رایده‌گه‌یه‌نێت هەرگیز لە پشتیوانی و بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی پاشگەزنابینەوە، دەشڵێ "ریفراندۆم بەڵگەیەکی مێژوویی و ویژدانییە".
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یه‌كێتی له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 له‌باره‌ی تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆم، رایگه‌یاند بە سووربوونی سەرۆک بارزانی و دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە بڕیار لە رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم درا، دووپاتیشی دەکاتەوە هەرگیز لە پشتیوانی و بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی پاشگەزنابنەوە.
لەبارەی کاردانەوەی وڵاتان لەدوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، مەلا بەختیار دەڵێت عەبادی بەرپرسیارییەتی ئەو هەموو تاوان و خراپەکارییەکانی دوای ریفراندۆمی دەکەوێتە ئەستۆ، کە ئەو بە تەعریبی نوێ لەناوچە کوردستانییەکان وەسفی دەکات.