10 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا

22 ھەزار و 667 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

K24 - هەولێر

لە رۆژهەڵاتی کوردستان 22 ھەزار و 667 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەماوەی تەنیا 24 کاتژمێری رابردووشدا گیانلەدەستدانی 10 کەس بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی فەرمی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە.

زانکۆی پزیشکی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای کردووە، لە ماوەی شەو و رۆژێکدا 10 کەس بە کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و، 664 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەمشێوەیەش ژمارەی گیانلەدەستان بە كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە 798 كەس.

ئەم ئامارانە فەرمین، بەڵام بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش زۆر لەو ژمارانە زیاترە.

كیانووش جەھانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لەبارەی پەتای کۆرۆنا لە ئێران ئاشکرای کرد "لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 72 كەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و دوو ھەزار و 364 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

 

هـ.ر.