ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه به گریانه‌وه باس له ئازاره‌كانیان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ھەموو ئەوانەی کە تووشی کۆرۆنا بوونە، ئێش و ئازاریان ھێندە زۆرە، بە گریانەوە باس لە ئازاره‌كانی ڤایرۆسەکە دەکەن، کوردستان 24 تەنھا ھۆڵی ئافرەتان له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بە نموونە وەردەگرێت، کە چەند نەخۆشی تێدایە و زۆرترینیان بریتین لە ژنان و کچان و تەمەنیان له خوار 40 ساڵیدایه.
یه‌كێك له تووشبووانی ئه‌و په‌تایه له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ده‌كات و به گریانه‌وه ده‌ڵێت: "خۆتان بپارێزن تا نه‌هاتوون بۆ ئێره، چونكه كه گه‌یشتنه ئێره ئه‌وكات كار له‌كار ترازاوه".
كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش كه ئه‌ركی زۆریان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه له‌ئه‌ستۆ گرتووه، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆپارێزی نەبێت و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، نەخۆشخانە توانای وەرگرتنی تووشبووی نویێ نامێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی زۆری ژماره‌ی تووشبووان 3 نه‌خۆشخانه له شاری سلێمانی توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشی نه‌ماوه و چواره‌میش كه نەخۆشخانەی ھەناوی فێرکاری شەھید دکتۆر ھێمنه و چەند رۆژێکە کراوەتەوە، لە پڕبوونی نەخۆش نزیکبووەتەوە.
H.B