نێیمار پێداگیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ده‌كات
.jpg)
نێیمار هێشتا پێداگیری لەسەر گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا دەکات و بە هاوڕێیەکانی رایگەیاندووە دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، نێیمار بە هاوڕێیەکانی گوتووە هێشتا دەیەوێت ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، کە هاوینی رابردوو بە ئاشکرا داوای لە یانەکەی کرد رێگای پێبدەن بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام دواجار بەرپرسانی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا نەگەیشتنە رێککەوتن.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، گەرچی نێیمار دەزانێت لەم دۆخەدا ئەستەمە گرێبەستەکەی سەربگرێت، بەڵام داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە لە دۆخەکە تێبگەن و نەرمی بنوێنن.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 79 یاری، 68 گۆڵ و 39 ئاسیستی كردووه.