هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت ده‌ستی پێكردووه
K24- هه‌ولێر:
بڕی ئه‌و قه‌رزانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه لای به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌رانه، نزیكه‌ی 800 ملیار دینارە، به‌ڵام به‌شێك له‌و وەبەرهێنەرانە له رێگه‌ی فێڵ و به‌ر‌تیلدان ده‌یانه‌وێت خۆیان له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان بدزنه‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه پشتیوان عه‌دنان، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری یاسایی له فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دڵنیایی ده‌د‌ات، كه هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه ده‌ستی پێكردووه و هه‌ر وەبەرهێنەرێکیش قه‌رزه‌كانی نه‌داته‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ماڵ و موڵكه‌كانیدا ده‌گیرێت.
لای خۆشیه‌وه سه‌عید هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، په‌رله‌مانی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌ستكراوه كردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و په‌رله‌مانیش له‌و رووه‌وه هاوكار و چاو‌دێر ده‌بێت.
وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان وه‌ك یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی هه‌ژمار ده‌كرێت، كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی پێ كردووه. سه‌رجه‌م لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و دادگاكان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خستووه‌ته گه‌ڕ، به‌گوته‌ی خۆیان هیچ قه‌رزارێك به‌بێ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی له‌ده‌ستی یاسا و چاكسازی رزگاری نابێت.
H.B