3 كه‌سی دیكه‌ له‌ كۆیه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوونی 3 كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی رایگه‌یاند، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی 3 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ شاری كۆیه‌، ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌مڕۆ له‌و شاره‌ بۆ 5 كه‌س بره‌رز بووه‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 3 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  لە قەزای کۆیە  دەستنیشانکرا

وەزارەتی تەندروستی

8 حوزەیران 2020

H.B