ئێران کەسێک بەتۆمەتی "یارمەتیدانی ئەمەریکا لە بەئامانجکردنی قاسم سولەیمانی" لەسێدارەدەدات
K24 - هەولێر
بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل و پێدانی ئەو زانیارییانەی بوونە هۆی دیاریکردنی شوێنی قاسم سولەیمانی و دواتر بەئامانجکردن و کوشتنی لەلایەن ئەمەریکا، ئێران پیاوێک لەسێدارەدەدات.
غوڵامحوسێن ئیسماعیلی، گوتەبێژی دادگا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "دادگا بڕیاریدا مەسعوود موسەوی مەجد تاوانبارە لە دۆسیەی سیخوڕیکردن بەسەر هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەتی سوپای قودس و فەرماندەکەی".
مەجد تاوانبارکراوە بە وەرگرتنی بڕێکی زۆر پارە لە دەزگای CIAـی ئەمەریکا و موسادی ئیسرائیل. ئیسماعیلی هەروەها گوتی "دادگای باڵای ئێران بڕیاری لەسەر چارەنووسی مەسعود حوسێن دا و بەوزووانە لەسێدارەدانی جێبەجێ دەکرێت".
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە مانگی یەکی ئەمساڵ لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کرایە ئامانج و کوژرا.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئێران سزایەکی هاوشێوەی بەسەر ئەمیر رەحیمپووردا سەپاند، کە ئەویش تاوانبارکرابوو بە سیخوڕیکردن بۆ ئەمەریکا و فرۆشتنی زانیاریی تایبەت بە پرۆگرامی ناوەکی ئێران بەو وڵاتە.