ته‌ندروستی راپه‌ڕین ره‌تیده‌كاته‌وه ئافره‌تێك به هۆی مانگرتنی پزیشكانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابێت

K24 – رانیه:
ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵ، گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سوكاره‌كه‌ی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه و زیانیان به‌ر ئامێر و كه‌رسته پزیشكییه‌كان گه‌یاند و ستافی پزیشكی به‌شه‌كه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، وه‌ك پێویست به ده‌م نهخۆشهكهیانهوه نه‌هاتوون و به هۆی مانگرتنی پزیشكانه‌وه چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین سەبارەت بە گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه رایگه‌یاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئافرەتێکی تەمەن 49ساڵی دوای گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتن لەنەخۆشخانەی گشتی رانیە و بینینی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ‌و ستافی تەندروستی و ئەنجامدانی رێکارە تەندروستیەکان، بەڵام بەداخەوە دەرکەوت ئەو ئافرەتە پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
هه‌روه‌ها هاتووه: بەداخەوە کەس وکارەکەشی لە ئەنجامی ئەوحاڵەتەدا هەندێک هەڵسوکەوتی نەشیاویان بەرامبەر ستافی نەخۆشخانەکە ئەنجامداوە و پەلاماری چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەکەیان داوەو تەنانەت زیانیان گەیاندووە بەبەشێک لەپێداویستییەکانی ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.