ئه‌ردۆغان: یۆنان كێیه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، یۆنان كێیه تا ده‌ست له كاروباری توركیا وه‌ربدات و پێویسته ئه‌و وڵاته پابه‌ندی سنووری خۆی بێت.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (TRT) توركی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: له‌و بڕوایه‌دام لایه‌نی یۆنانی هێز و توانای توركیا ناناسێت، بۆیه پێویسته له‌سه‌ریان سنووری خۆیان بزانن و له‌و سنووره بوه‌ستن.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: بابه‌تی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌یاسۆفیا، كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی قوسته‌نتینه كڵێسه بووه، بابه‌تی مافه و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت هه‌ن له باره‌یه‌وه بڕیار ده‌ربكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی یۆنان له باره‌ی پلانی گۆڕینی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌یاسۆفیا بۆ مزگه‌وت، سه‌رۆكی توركیا گوتی: ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی یۆنان ده‌ستتێوه‌ردانه له كاروباری توركیا، پرسیاریشیكرد، "یۆنان كێیه تا ده‌ستوه‌ربداته رێكاری ناوخۆیی توركیا؟".