له سلێمانی تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌وه خسته‌ڕوو، كه ئه‌مڕۆ له سلێمانی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تدا هاتووه: هاووڵاتییه‌كه ته‌مه‌نی 67 ساڵ بووه و دوای خەواندنی لە نەخۆشخانە و مانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لە ژێر ئامێری ھەناسەدان گیانی لەدەستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندووه، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.