ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی 234 پكشنینی كۆرۆنا له چۆمان ده‌رده‌چێت
K24 - چۆمان:
بڕیاره ئه‌مڕۆ، ئه‌نجامی 234 پشكنینی كۆرۆنا كه بۆ دانیشتووانی قه‌زای چۆمان كراوه ده‌ربچێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسییه‌كه جددیه و پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
دكتۆر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی چۆمان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له پشكنینه‌كان ئه‌رێنی بن.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه ئه‌و 9 تووشبووه‌ی دوێنێ راگه‌یه‌ندراوه، هی پشكنینه‌كانی 8ی مانگ بووه، ئه‌نجامی ئه‌و سامپڵانه‌ی رۆژی 9ی مانگیش وه‌رگیراون، كه 234 سامپڵه، ئه‌مڕۆ ده‌رده‌چێت.
روونیشی كرده‌وه، 9 تووشبووه‌كه‌ی دوێنێ كه له قه‌زای چۆمان ده‌ستنیشان كراون، 5یان دانیشتووی ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و 4 كه‌سیش دانیشتووی ناو چۆمانن.
هاوكات ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی قه‌زای چۆمان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای تووشبوونی خه‌ڵك و ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی هاووڵاتیان و بازاڕیش له‌به‌ر چاو بگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به ره‌چاوكردنی ژیانی هاووڵاتیان، ئاسانكاری بۆ به‌شێك له خه‌ڵك و جووتیاران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان راده‌گیرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر یه‌ككه‌وتن دروست نه‌بێت و ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات.
قائیمقامی چۆمان ئاشكراشیكرد، سه‌ره‌تای پێشكنینه‌كان له پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌ستیان پێكردووه، كه پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌ی سووسێی پارێزگای سلێمانییه، ده‌ركه‌وت ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆیشی تووش كردووه.
یه‌كێكی دیكه‌ش كه كارمه‌ندی بنكه‌ی ته‌ندروستی حاجی ئۆمه‌رانه و دانیشتووی ئیداره‌ی راپه‌ڕینه، به هه‌ما‌ن شێوه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و چه‌ند كه‌سێكیشی تووش كردووه.