ئانچیلۆتی: هۆكاری خراپی ریال مەدرید راهێنەرە
ئانچیلۆتی: نایشارمەوە ئێستا ئاستێكی باش پێشكەش ناكەین و ئێمباپێ نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆی

ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید كاتژمێر 11:00ـی شەو به‌كاتی هه‌ولێر له كه‌ته‌لۆنیا ده‌بێته مێوانی جیـرۆنا ئه‌گه‌رچی ڤینیسیۆس و ئالابا به‌شداریی راهێنانه‌كانیان كرد به‌ڵام كارلۆ ئانچیلۆتی بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی نه‌كردوون.
ریال مه‌درید دوای دۆڕانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو و له‌ده‌ستدانی هه‌لی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌تی له گه‌ڕی شازده‌ی لالیگا ده‌چێته كه‌ته‌لۆنیا و ده‌بێته مێوانی جیرۆنا.
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ خانه‌ی دووه‌می لالیگای گرتووه و چوار خاڵ له بارسێلۆنا دووره، به‌ڵام شاهانه‌كان یارییه‌ك كه‌متریان كردووه، جیرۆناش 22 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی هه‌شته‌م دێت.
هه‌ریه‌كه له ڤینیسیۆس جۆنیۆر و داڤید ئالابا په‌یوه‌ندیان به راهێنانه‌كانی ریال مه‌دریده‌وه كرد، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی جیرۆنا دوورخراونه‌ته‌وه و كاماڤینگاش هێشتا له قۆناخی چاكبوونه‌وه‌دایه.
لێدوانەكانی ئانچیلۆتی پێش رووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا:
رووبه‌رووی جیرۆنا ده‌بینه‌وه كه ئه‌م وه‌رزه زۆر باشن و ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له ركابه‌ری دانه‌بڕێین پێویسته ئه‌م یارییه ببه‌ینه‌وه، ده‌بێت دانی پێدا بنێم تیپه‌كه‌م باشترین ئاستی خۆی پیشان نادات و هۆكاری سه‌ره‌كیش ته‌نیا راهێنه‌ره، ره‌نگه وابزانن ره‌خنه‌كانتان بێزارم ده‌كه‌ن، نه‌خێر وانییه، ره‌خنه‌كانی ئێوه سوته‌مه‌نی به‌ره‌و پێشچوونمه، ڤینیسیۆس چاكبووه‌ته‌وه و بۆ چامپیۆنزلیگ ئاماده ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا ئالابا ده‌بێت له‌م مانگه ته‌نیا راهێنان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی نوێ بگه‌ڕێته‌وه یارییكردن، له یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول زۆر فێربووم، له ئینگلاند ئه‌گه‌ر هێرشبه‌رێكی باڵا به‌رزت نه‌بێت نا‌توانیت ببه‌یته‌وه هه‌ر بۆیه له‌و یارییه دۆڕاین، ئێمباپێ نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆی، به‌ڵام پشتیوانی ده‌كه‌ین و خۆشی كه‌سێكی وریایه و ده‌زانێت ده‌بێت چی بكات، رۆژ به رۆژ باشتر ده‌بێت، له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه گوتم یاریزانه‌كانمان لاون و پێویسته به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن، دوای پێكانی كارڤاخال ئێمه سه‌ركرده‌یه‌كمان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام ئالابا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پێموایه ده‌توانێت سه‌ركردایه‌تی ژووری جلگۆڕین بكات.
هەوڵی راستكردنەوەی دۆخی خراپیان دەدەن
جیرۆنا وه‌رزی رابردوو بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو گه‌یشته چامپیۆنزلیگ به‌ڵام له‌م وه‌رزه ئه‌نجامه‌كانی وه‌كو پێویست نین ئه‌گه‌رچی تیپه‌كه‌ی میشێلی راهێنه‌ر له دواین چوار یاریی لالیگا 10 خاڵیان كۆكردووه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا له ریزی گه‌وره‌كان دوورن، له دواین سێ یارییش له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان دوو شكست و به‌رامبه‌ربوونێكیان تۆمار كردووه، ریال مه‌درید دۆخی باش نییه له دواین حه‌وت یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان چوار دۆڕانی تووشبووه به‌ڵام له به‌رامبه‌ر جیرۆنا له دواین 10 یاریی شه‌ش سه‌ركه‌وتن و به‌رامبه‌ربوونێك و سێ دۆڕانی تۆمار كردووه، شاهانه‌كان تاكه یانه‌بوون وه‌رزی رابردوو له هه‌ردوو قۆناخی لالیگا له جیرۆنایان برده‌وه.