بههۆی محهمهد سهڵاحهوه رێژهی تاوان كهمبووهتهوه
لێکۆلینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی دەریخستووە لەگەڵ پەیوەندی کردنی محەمەد سەڵاح یاریزانی میسڕی بە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رێژهی تاوانی لهو شاره كهمبووهتهوه و رق و توندڕهوی هاندهرانیش بهرهو كهمبوونهوه رۆیشتووه.
محەمەد سەلاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای پەیوەندی کردنی بە رێدز توانیویەتی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات لە ناو یاریگەکان، بێجگە لەوەش سەڵاح لە دەرەوەی یاریگەکانیش بووەتە سیمبولی لێبوردەیی لە نێو دانیشتوانی شاری لیڤەرپول و بە تایبەت لە ناوچەی مێرسیساید کە رق و کینەیەکی زۆر لە نێوان هاندەرانی لیڤەرپوول و ئێڤەرتۆن هەبووە.
سەڵاح بێجگە لەوەی لە یاریگەکان رەوشتێکی بەرزی هەیە، لە دەرەوەی یاریگەکانیش بە هەمان شێوە رەوشتێکی بەرزی هەیە، هەر ئەو یاریزانە بووەتە هۆی ئەوەی کە رق و کینەی نێوان هاندەرانی هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ئێڤەرتۆن لە ناوچەی مێرسیساید کەم ببیت.
لێکۆلینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی دەریخستووە، لەگەڵ هاتنی یاریزانە میسڕیەکە بۆ لیڤەرپوول، بە رێژی 19% رێژەی رق و کینەی نێوان هاندەرانی ئەو دوو یانەیە بە گشتی و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کەم بووەتەوە.
لە لێکۆلینەوەکەی زانکۆ ئەمریکیەکەدا هاتووە سەڵاح بە هۆی هەڵسوکەوتەکانیەوە وایکردووە کە هاندەرانی و دانیشتوانی نزیک لە یانەی ئێڤەرتۆن خۆشەویستی ئەو یاریزانە بن، هەربۆیەش لەو کاتەوەی ئەو یاریزانە درێسی رێدزی لەبەر کردووە، خۆشەویستی لە نێوان دانیشتوانی میرسیساید زیاتر بووە و پەیوەندیەکانیانشیان باشتر بووە.
سەڵاح ساڵانێکە بووەتە یاریزانێکی دیار و لە هەمان کاتدا کاری خێرخوازی باشیش دەکات و چەندیجار هاوکاری هەژارەکانی کردووە و تاوەکو ئێستاش لەسەر ئەو کارانەی بەردەوامە و بووەتە کەسایەتیەکی دیار لە بەریتانیا.
سهڵاح دوایینجار كه سهرنجی ههموو میدیاكانی راكێشا، دهچێته بهنزینخانهیهكی شاری لیڤهرپوول، ههر لهوكاتهدا پارهی سهرجهم ئهو ئۆتۆمبێلانه دهدات كه لهوێ بۆ بهنزین تێكردن وهستاون.