پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران له قۆناغی كۆتایدایه
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند، كاری جددی لەسەر پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاراندا كراوه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو گوتیشی: ئێستا پڕۆژه‌كه له قۆناغی كۆتاییدایه و زۆربه‌ی كاره‌كانی پڕۆژەکە ته‌واوكراون و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه و ته‌نیا ئه‌وه ماوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان واژوو بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا پشت بە نەوت و گاز نابەسترێت و پەرە بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری دەدرێت و هەوڵ بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی لەم کەرتانەدا دەدەن، ھەروەھا کار بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکان و دروستکردنی بەنداوە وەرزی و هەمیشەییەکان دەكەن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی دووپاتیكرده‌وه، ھاوكات جەخت لەسەر پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پشتیوانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە و كار لەسەر رەخساندنی بازاڕی گونجاو لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ بەرهەمەکانیان دەكرێت.