كازمی: عێراق شه‌كه‌ت بووه

K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، له به‌رپرسانی ئه‌منییه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه، كه هه‌وڵێكی تیرۆركردنی له ئارادا بووه، ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی شاری مووسڵی كردووه.
له دوای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی كۆنفرانسێكی میدیایی ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا، كازمی ئاماژه‌ی به رۆژی 10ی حوزه‌یران له یاده‌وه‌ری عێراقییه‌كان كرد و گوتی: رۆژێكی كاره‌ساتبار بوو بۆ عێراق، ئه‌ویش رۆژی كه‌وتنی مووسڵ بوو. هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنی مووسڵ خراپی ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بوو.
گوتیشی: به هێز و قوربانیدانی سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان، له‌وانه پێشمه‌رگه و سوپا و حه‌شد توانرا خه‌ونه‌كانی داعش له گۆڕ بنرێن.
له باره‌ی كێشه‌ی ئیداره و دارایی عێراقیشه‌وه گوتی: هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كان ئه‌وه‌یه، ئابووری عێراق بووه‌ته به‌نده‌ی نه‌وت و تا ره‌وشه‌كه به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت، ناتوانین گۆڕانكاری بكه‌ین و پێویسته پشت به كه‌رته‌كانی دیكه ببه‌ستین.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌وڵه‌تی عێراق شه‌كه‌ت بووه به هۆی مووچه‌خۆرانه‌وه. له عێراقدا له كۆی كه‌متر له 40 ملیۆن چوار ملیۆن فه‌رمانبه‌ر هه‌یه. وڵاتانی دیكه به‌و جۆره نییه و له كۆی نه‌وه‌د ملیۆن دانیشتوو ئه‌و ژماره‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ر نییه، چونكه له هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا هه‌زاران كه‌س دامه‌زراوون و ئه‌مه‌ش له هیچ وڵاتێكدا وێنه‌ی نییه. عێراق له‌به‌رده‌م ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌دایه. ئێستا كاتی درووشم نییه.
دوێنێ باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی خانه‌نیشنی كرابوو. به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی خانه‌نشینیان ناكرێت.
گوتیشی: زۆر نه‌نگییه یاری به هه‌ستی عێراقییه‌كان بكرێت. كه‌سانێك زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، بۆچی..؟ پێیان ده‌ڵێین له نێوان مووچه‌كانتان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن. له هیچ وڵاتێك شتی له‌و جۆره نییه. راسته له‌سه‌رده‌می سه‌دام عێراقییه‌كان ده‌چه‌وسێنرانه‌وه و ئاواره بوون، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌سانه زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌ربگرن.
دووپاتیكرده‌وه، هه‌موو عێراقییه‌كان ئه‌شكه‌نجه و ئازار و مه‌ینه‌تیان چه‌شتووه، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه بوون و ئاواره بوون، ره‌نگه هێنده‌ی ئه‌وانه‌یان نه‌چه‌شتبێت، كه له ناو عێراق بوون، تاكه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. بۆچی چه‌ند مووچه‌یه‌كیان هه‌بێت، بۆچی ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه‌یان پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: زۆرێكتان له به‌غدا ده‌ژین، بڕۆن سه‌یری ئه‌و پڕۆژه‌یه بكه‌ن، سه‌دری قه‌نات كه پڕۆژه‌یه‌كی په‌ره‌پێدان بوو، وه‌ك نمونه باس ده‌كه‌م، كه یه‌ك ملیار دۆلاری تێچووه، ئێسته بووه‌ته شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاك، كێ به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵده‌گرێت، بۆ پاره‌تان خه‌رج كرد و بۆچی بووه شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاك، كه زۆرێك له سیاسییه‌كان كه دۆستی ئێمه‌ن، له‌م قسه‌یه‌م دڵته‌نگ ده‌بن.