قوربانیانی كۆرۆنا له سلێمانی بهم جۆره به خاك دهسپێردرێن
K24 – سلێمانی:
تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا، لەکاتی ناشتنیان لەلایەن تیمێکی ھەمە چەشنەوە لەگۆڕستانێکی تایبەت لەسلێمانی بەخاک دەسپێدرێن.
جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و سەرپەرشتیاری به خاكسپاردنی تەرمەکان باس لەوە دەکات کە ھەموو مەرجە خۆپارێزییە جیھانیەکان و بنەماکانی ئایینی ئیسلام جێ بەجێ دەکرێت.
گوتیشی: ئەوەی گۆڕەکان جیادەکاتەوە لە گۆڕەکانی دیکە تەنیا قوڵیەکەیەتی کە دوو مەتر و حەفتا سانتیمەترە.
گۆڕەکان درێژیەکەی ھاوەشێوەی گۆڕی گۆڕستانەکانی دیکەیە، تەنیا قووڵیان نەبێت کە جیاوازە.
ژمارەی گۆڕەکانی گۆڕستانەکەی دەوربەری سلێمانی 25 گۆڕە. دوای ھەفتەیەک لە گیان لەدەستدانی تووشبووان، رێگه به كهسوكاریان دهدرێت سهردانی گۆڕی كۆچكردووهكان بكرێت.