رێبه‌ری قاعیده له وڵاتانی "مه‌غریبی ئیسلامی" كوژرا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكدا هێزه‌كانیان توانیویانه رێبه‌ری قاعیده له "مه‌غریبی ئیسلامی" عه‌بدولمولك دروكداڵ بكوژن.
ئه‌ركانی سوپای فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند، پێش دوو رۆژ له ئۆپراسیۆنه‌كه كه رۆژی (3ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدراوه)، به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، توانرا له ناوچه‌یه‌كی بیابانی باكووری وڵاتی "مالی" و نزیك سنووری جه‌زائیر دروكداڵ بكرێته ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزه فه‌ره‌نسییه‌كان ئۆتۆمبێلێكی سپییان به‌دیكردووه و دواتر چوار هێلیكۆپته‌ر، كه دوانیان جه‌نگی بوون هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و بۆردومانی ئامانجه‌كه‌یان كردووه.
ئه‌ركانی فه‌ره‌نسی روونیكرده‌وه، 5 چه‌كدار له نزیك ئۆتۆمبێله‌كه بوون و ویستوویانه رابكه‌ن و له كاتی راكردندا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون و هێزێكی كۆماندۆزیش دابه‌زیون و چه‌كدارێكیان ده‌ستگیركردووه و له ناو كوژراوه‌كانیش له ناسنامه‌ی عه‌بدولمولك دروكداڵ دڵنیا بوونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، دواتر ته‌رمی كوژراوه‌كان له نزیك شوێنه‌كه شاردراونه‌ته‌وه و مۆبایل و لاپتۆپی چه‌كداره‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.



