ئه‌نقه‌ره: بۆ كۆرۆنا "چاره‌سه‌رێكی گرنگ"ـمان دۆزیوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، "چاره‌سه‌رێكی گرنگ"یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا دۆزیوه‌ته‌وه.
وه‌زیری پیشه‌سازی توركیا، مسته‌فا ورانك، به كه‌ناڵی (TRT)ى توركى راگه‌یاندووه، ده‌رمانێكی گرنگیان دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكه‌ن.
گوتیشی: گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی رێگه‌دان به درووستكردنی ده‌رمانی دژه كۆرۆنا.
به گشتی له توركیا تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، 174 هه‌زار و 23 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه 124 هه‌زار و 860یان چاكبوونه‌ته‌وه.