ته‌نیا دوو كه‌س بۆ به‌خشینی پلازما به‌ده‌م په‌یامی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه چوون
K24 – سلێمانی:
ته‌ندروستی سلێمانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له په‌یامێكدا داوای له‌و كه‌سانه كرد، كه په‌تای كۆرۆنایان په‌ڕاندووه، بۆ رزگاركردنی ژیانی تووشبووان پلازمانی خوێن ببه‌خشن، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ ته‌نیا دوو كه‌س وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و ئاماده بوون پلازمانی خوێن بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووان ببه‌خشن.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو (10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، د. یاد نه‌قشبه‌ندی، گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، هیچ پلازمایه‌كی خوێن له بانكی خوێنی سلێمانیدا نه‌ماوه و پێویستیان به پلازمای خوێنی چاکبووەکانی كۆرۆنا هه‌یه.
له ئاگادارینامه‌كه‌ی گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانیدا، داوای به‌خشینی پلازما له هاووڵاتیان كرابوو و تێیدا هاتبوو: هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەین لەئێستادا پێویستییەکی زۆرمان بە پلازمای خوێنی چاکبووەکانی كۆرۆنا هەیە، کە لە ماوەی 14 رۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، چونکە لە ئێستادا هیچ پلازمایەکی خوێن لە بانکی خوێندا نیە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو، هاووڵاتیان ده‌توانن رۆژانە لە کاتژمێر 8 بەیانی تا 2ـی پاشنیوه‌ڕۆ سەردانی بانکی خوێن بکەن لە سلێمانی.