ئێران: زیاره‌تكارانی شیعه بۆیان نییه روو له عێراق بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا، ئیره‌ج مه‌سجدی، رایگه‌یاند، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، هاووڵاتیانی ئێران ناتوانن سه‌ردانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی شیعه له عێراق بكه‌ن.
مه‌سجدی گوتیشی: گفتوگۆمان له باره‌ی كردنه‌وه‌ی سنوور كردووه و پێشنیازمان كردووه، هه‌فته‌ی دوو رۆژ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌روازه‌كان بكرێنه‌وه، كرێكارانی ئێرانی بۆ كاركردن بێنه عێراق و رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا له بواری ئابووری و بازرگانی جێبه‌جێ بكرێت.
گوتیشی: وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، به‌ڵێنی داوه هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه بكات بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
به گوێره‌ی دوا ئاماری راگه‌یه‌ندراو، له عێراقدا 16675 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 457 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.