نرخی نەوت دابەزی

لە دوای مانگی نیسانەوە نرخی نەوت یەکەم دابەزینی هەفتانە تۆماردەکات

K24 - ھەولێر

لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی هەینی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە نرخی نەوت رووی نەدا، دوای ئەوەی بەهۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نرخی نەوت بە رێژەی لە 8% دابەزی.

دوێنێ هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 18 سەنت بۆ 38.73 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە نزیکەی 8 سەنت بۆ 36.26 دۆلار دابەزی.

ئەو دوو جۆرە نەوتە خاوە پێوانەییانە بە رێژەی لە 8% لەسەر ئاستی هەفتانە دابەزینیان تۆمارکرد، کە ئەوەش بە یەکەم دابەزینی هەفتانە لە ماوەی زیاتر لە مانگێک دادەندرێت.

بەهۆی مەترسییەکان لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی دووەمی کۆرۆنا، بە تایبەت لە نزیکەی شەش ویلایەتی ئەمەریکا ژمارەی تووشبووان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەردەوامبوونی ئاراستەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەستا.