ئومێد سەباح بە داتا هەموو شتێک لەبارەی 400 ملیار دینارەکە ئاشکرا دەکات
K24 - هەولێر
هەرچەندە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی خەڵکی هەرێمی کوردستانی دایەوە سەبارەت بە چارەنووسی 400 ملیار دینارەکە، بەڵام کەمپەینەکە هێشتا لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بەردەوامە، بۆیە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕێگەی کوردستان 24 داتای ورد دەخاتەڕوو و وەڵامی سەرجەم پرسەکانی خەڵک لەبارەی ئەو بڕە پارەیە دەداتەوە.
د. ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیران میوانی ژووری هەواڵ بوو لەبارەی چارهنووسی 400 ملیار دینارەکە و رایگەیاند: "کۆی گشتی ئەوانەی مووچە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن نەک تەنیا فەرمانبەران، بەڵکو بە خانەنشین و وەرەسەی شەهید و ئەوانەی یارمەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن دەگاتە 755 ملیۆن دۆلاری مانگانە".
حکومەت ئەو پارەیە چۆن دابین دەکات؟
سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیران روونی دەکاتەوە؛ ئەو 755 ملیۆن دۆلارە کە دەبێت مانگانە بەسەر مووچەخۆران دابەش بکرێت، لە سێ سەرچاوە دابیندەکرێت:
- 51%ـی لە عێراقەوە دەهات، واتا 383 ملیۆن دۆلاری دەنارد مانگانە، کە دەکاتە 453 ملیار دینار.
- سەرچاوەی دووەمی مووچەی خەڵک لە فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو کە مانگانە 295 ملیۆن دۆلار بوو.
- لە داهاتی ناوخۆ 67 ملیۆن دۆلاری دەخرایەسەر.
بە هەرسێ سەرچاوەی داهات، دەیکردە 755 ملیۆن دۆلار دەدرایە مووچەخۆران بەڵام د. سەباح ئاشکرای دەکات "لە مانگی چوارەوە هەرسێ سەرچاوەی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچە، تووشی گرفت بوون، چونکە عێراق کە 51%ـی مووچەی هەرێمی کورستانی دەنارد، لەپڕ لە 16-4-2020 بەبێ هیچ هۆکارێکی دارایی، یاسایی و دەستووری ئەو بڕە پارەیەی بڕی و مانگی 4 و 5 هیچ بڕە پارەیەک لە عێراقەوە نەهاتووە بۆ هەرێمی کوردستان".
سەرچاوەی دووەمی دابینکردنی مووچە کە لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دابیندەکرا، بەگوتەی د. سەباح "بەهۆی کۆرۆناوە لە 295 ملیۆن دۆلارەوە هاتە 60 ملیۆن دۆلار. هەروەها داهاتی ناوخۆش نزیک بووەوە لە سفر".
بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران خرایەڕوو "لە مانگی چوار تەنیا 60 ملیۆن دۆلارمان بەدەستەوە بوو، بەڵام دەبووایە 755 ملیۆن دۆلار بدەین بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، ئەوکاتە سەرۆکوەزیران زۆر سوور بوو لەسەر ئەوەی هەرچۆنێک بێت ئەگەر موستەحیلیشمان کردبێت کە بەڕاستی موستەحیلیش بوو، دەبێت ئێمە مووچە بدەین پێش جەژن".
چی کرا بۆ دابینکردنی 755 ملیۆن دۆلاری مووچە؟
دکتۆر سەباح دەڵێ "لە مانگی چوار و پێنج جەنابی سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان و جێگری سەرۆکی حکومەت لەسەر خەت بوون بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانە پڕبکەینەوە، ئێمە عەجزێکمان لەبەردەم بوو بۆ پێدانی مووچە، کە بڕەکەی 695 ملیۆن دۆلار بوو و، دەبوایە لە مانگی چوار پەیدایبکەین بۆ ئەوەی مووچە دابەش بکەین".
سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیران جەخت دەکاتەوە لەوەی "جەنابی سەرۆکی حکومەت کەوتە گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیە هەندێک قەرزی تازەی کرد، هەندێکیش شایستە داراییەکانیان دواخست، لە ئەنجامدا توانی 465 ملیۆن دۆلار دابین بکاتەوە بۆ مووچەخۆران". سەرچاوەی دووەم وەک دکتۆر سەباح باسی دەکات "ئێمە لە داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی چوار و پێنج، هەرچۆنێک بێت، لەگەڵ هەموو ئەو فەرمانگانەی داهات بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکەن، 75 ملیۆن دۆلارمان لەڕێگەی داهاتی ناوخۆ دابینکرد، هەروەها 17 ملیۆن دۆلارمان لەرێگەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانەوە پێگەیشتبوو، بەڵام ئەو بڕەیە بەشی نەدەکرد".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، د. ئومێد سهباح باسی هەڵوێستێکی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ دەکات کە بوونەتە هۆی ئەوەی پارەی پێویست بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران پێش جەژن، تەواو بێت و دەڵێ "جارێکی دیکە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ دانیشتنەوە و بە سوپاسەوە، پێمان گوتن ئێمە کورتهێنانمان هەیە، 138 ملیۆن دۆلاری دیکەمان پێویستە بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچە دابین بکەین، لەگەڵ 25 وەبەرهێنەر کۆبووینەوە، بە سوپاسەوە 15 وەبەرهێنەری ناوخۆیی هاتنە پێشەوە و گوتمان بۆ یەک مانگ ئەو قەرزەمان بدەنێ و قەرزمان کرد، بۆیە توانیمان پێش ئەوەی عێراق پارە بنێرێت مووچەکە لە پێش جەژن دابین بکەین".
بەغدا بۆچی پارەی هەرێمی کوردستانی بڕی؟
د. ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیران ئاشکرای دەکات "دوای ئەوەی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن بەغداوە بڕدرا، ئێمە کەوتینەوە گفتوگۆ و تیمێک بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و دووجاریش بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت چووینەوە بۆ بەغدا و قسەمان لەگەڵ کردن، گوتمان ئەو مووچەیەی راتانگرتووە بەبێ هیچ بنەمایەکی دەستووری و یاسایی ئەوەتان کردووە بۆیە دەبێت خەرجی بکەن، ئێمە لەگەڵ کاک قوباد و شاندەکە نزیکەی 20 رۆژ لە بەغدا ماینەوە و خۆیان لە کۆتایدا دانیان بەوەدانا کە بەڵێ بەهۆکاری سیاسی ئەو کارەیان کردووە و گوتیان ئێمە ئیعازێکی سیاسیمان بۆ هاتووە کە دەبێت ئەو پارەیە ببڕدرێت، حکومەتی کابینەکەی پێشووی عێراق دیارە بڕیاریدابوو لە ئاخیری کابینەکە، چی لە دڵدابووە بە هەرێمی کوردستانی بکات و کردیشی".
"مستەفا کازمی: ئێمەش نازانین ئەو بڕە پارەیە بۆچی بڕدراوە"
لەگەڵ دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتوویەتی "ئەو بڕە پارەیەی دەبووایە لە مانگی چوار بینێرن، بۆمانی بنێرنەوە ئینجا دەست بە گفتوگۆ دەکەینەوە"، د. ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیران هەروەها دەڵێ "کازمی گوتی ئەو 453 ملیار دینارە هەقی خۆتان بووە، بەڵام بەهۆکارێک بڕدراوە و ئێمەش نازانین بۆچی بڕدراوە، پاشان لە ئەنجامی هەوڵێکی سەرۆکی حکومەت ئەو 400 ملیارە نێردرایەوە، نازانم ئەو 53 ملیارە بۆ بڕدرا، گوتیان پێمان نادرێت جا لەوانەیە بەهۆی کورتهێنانەوە بووبێت".
10 ملیۆن دۆلارەکە بۆچی دەبڕدرێت؟
لە 31-5-2020 ئەو 400 ملیار دینارە حەواڵەی هەرێمی کوردستان کراوە، 24-5-2020 جەژن بوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش ئەو وادەیە هەموو مووچەی مووچەخۆرانی دابوو. د. ئومێد سهباح دەڵێ "ئەگەر 400 ملیار دینارەکە بکەین بە دۆلار، دەکاتە 333 ملیۆن دۆلار و راستەوخۆ پێش ئەوەی بگاتە هەرێمی کوردستان، لە بانکی مەرکەزی 10 ملیۆن دۆلاریان لێ بڕیوە". هۆکاری بڕینی ئەو پارەیەش رووندەکاتەوە کە "لە 2014 بەهۆی ئەوەی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیبوو، حکومەت هەرچی یەدەگی کاش لە بانکە ئەهلییەکانی کوردستان هەبوو، بەبێ رەزامەندیی ئەوان بەکاریهێنا، ئەو بانکە ئەهلییانەش لە 2016و 2017سکاڵایان لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد، لەلای بانکی مەرکەزی، لە 2017 عەقدێک لەنێوان ئەو بانکانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، بەوپێیە دەبوو ئێمە لە 2017ـەوە دەست بە دانەوەی قەرزەکان بکەین، لە 2017 و 2018 ـوە 483 ملیۆن دۆلاری قەرزی ئەوان دراوەتەوە، لە سەرەتای 2019 و پێش دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیەش، رێککەوتنێکی دیکە کراوە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو بانکانە و بانکی مەرکەزی، بەوەی کە لەو بڕە پارەیەی حکومەتی عێراق دەینێرت، راستەوخۆ 10 ملیۆن دۆلاری ببڕێدرێت و بدرێتەوە قەرزی ئەو بانکانە".
لەو 400 ملیار دینارەی عێراق ناردبووی و دواتر 10 ملیۆن دۆلاری بانکەکانی لێ بڕدرا، حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزی ئەو وەبەرهێنەرانەی داوەتەوە کە پێش جەژن قەرزی لێ کردبوون. دکتۆر ئومێد سەباح دەڵێ "بۆ یەک مانگ قەرزمان لە وەبەرهێنەرەکان کردبوو، بۆیە لەو بڕە پارەیە 138 ملیۆن دۆلارمان پێیان دایەوە، واتا لە کۆی گشتیی پارە نێدراوەکەی عێراق، 185 ملیۆن دۆلار مایەوە، ئەو بڕەیەش کەمترە لەو قەرزانەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کەڵەکە بوون. ئێستا سەرۆکی حکومەت لەسەر هێڵە لەگەڵ ئەوانەی دیکە کە قەرزمان لێ کردبوون، بۆ ئەوەی ئەو 185 ملیۆن دۆلارە لەگەڵ سەرچاوەکانی دیکەی داهات بەیەکەوە بەکاربهێنێت بۆ پێدانی مووچەی مانگەکانی دیکە".