"مێسی به‌رامبه‌ر مایۆركا سه‌رپێچی كردووه و به قورسی سزا ده‌درێت"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا مێسی له دوای یارییه‌كه‌ی مایۆركا سه‌رپێچی كردووه و پێشبینی سزایه‌كی قورسی لێ ده‌كرێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین یاری له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا 2 ئاسیست و گۆڵێكی كرد و یانه‌كه‌ی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به مایۆركا هێنا.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆ مێسی له دوای یارییه‌كه درێسی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌ی ریال مایۆركا گۆڕیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له یاسای نوێی خۆپارێزی ته‌ندروستی قه‌ده‌غه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا به گوێره‌ی پرۆتۆكۆڵێك له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا به مه‌رجێك نابێت هیچ یاریزانێك درێس له‌گه‌ڵ یه‌كتر بگۆڕنه‌وه، به‌ڵام مێسی سه‌رپێچی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كردووه كه له پڕۆتۆكۆله‌كه هاتووه، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت مێسی به توندی سزا بدرێت، یاریزانه‌كه‌ی مایۆرۆكاش تووشی هه‌مان سزا ده‌بێت.