راپۆرت... چێڵسی داوای كریستیانۆ ده‌كات
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی چه‌ند كاتژمێری رابردوو یانه‌ی چێڵسی خواستی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ده‌ربڕیوه.
پێگه‌ی كالچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: چێڵسی ئۆفه‌رێكی 120 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵان پێشكه‌شی یوڤێنتۆس كردووه، هه‌مان ئه‌م پاره‌یه‌ی كه یوڤی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ی له ریال مه‌درید گواسته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فرانك لامپارد په‌یوه‌ندی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه و داوای لێكردووه ببێته به‌شێك له پرۆژه گه‌وره‌كه‌ی چێڵسی بۆ وه‌رزی داهاتوو، به‌ڵێنی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی پێ داوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 دوای 9 ساڵ یاریكردن به درێسی ریال مه‌درید روویكرده یوڤێنتۆس، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستیانۆ گۆڵكاری مێژوویی ریال مه‌دریده‌وه و پێشتر له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له كۆی 76 یاری 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی هه‌یه.