هانز فلیك: ئاماده نیم سبه‌ی هیچ دیارییه‌ك ببه‌خشین
هانز فلیك راهێنه‌ری بایرن میونشن به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤێرده‌ربرێمن دووپاتیده‌كاته‌وه ركابه‌ره‌كه‌یان كه هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌دووی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ره با چاوه‌ڕێی دیاریی نه‌كات و ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه ببنه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی سبه‌ی، هانز فلیك راهێنه‌ری بایرن میونشن گوتی: ئاره‌زوو ده‌كه‌ین سبه‌ی سێشه‌ممه ببینه پاڵه‌وانی بۆندزلیگا و نازناوه‌كه ببه‌ینه‌وه، هیچ دیارییه‌ك به ڤێرده‌ربرێمن نابه‌خشین، ده‌مانه‌وێت به بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه ئامانجه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین.
هانز فلیك ده‌شڵێت: پێموایه برێمه‌ن له‌م یارییه هه‌وڵده‌دات رووبه‌ڕی یاریگه و هێڵی پێشه‌وه له یاریزانانمان دابخات، به هێمنی یاریی ده‌كه‌ن، ئه‌وان هێرشبه‌ری خێرایان هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ن به تۆپی خێرا و درێژ یاریی بكه‌ن، له مانگی دیسمێبه‌ری رابردوو بینیمان چۆن یارییان كرد و پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ش هه‌مان كار بكه‌ن.
له گه‌ڕی 32ـه‌می بۆندزلیگا، سبه‌ی شه‌و له كاتژمێر 09:30 ڤێرده‌ربرێمن میوانداریی بایرن میونشن ده‌كات، له‌م یارییه یانه باڤارییه‌كه به بردنه‌وه راسته‌وخۆ بۆ هه‌شته‌مینجار له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمن هه‌نگاوێكی دیكه له دابه‌زین بۆ خولی پله‌دوو نزیك ده‌بێته‌وه.