پێشه‌وا هه‌ورامانی: سه‌رۆكی په‌رله‌مان به نایاسایی ده‌یه‌وێت پارێزبه‌ندی بۆ په‌رله‌مانتارێك بگه‌ڕێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشه‌وا هه‌ورامانی، له پۆستێكی فه‌یسبووكدا ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق گرتووه و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات، كه له ژێر فشاردا ناچار كراوه بڕیارێكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له پۆستێكدا كه له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه پێشه‌وا هه‌ورامانی نووسیویه‌تی: "پێشبینیم ئەکرد سەرۆکی پەرلەمان هەر جۆرێک بووە رێگە بگرێت لەو فەزیحە یاساییەی کە دەیەوێت بە نایاسایی حەسانە، بداتەوە پەرلەمانتارێک کە پەرلەمان حەسانەی لەسەر لاداوە".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرتووه و ئاشكرایكردووه كه به "نایاسایی كراوه‌ته پرۆفیسۆری فه‌خری" و نووسیویه‌تی: "حەیف نییە دکتۆرات لە یاسا هەبێت و بەشێوەیەکی نایاسایی کرابیتە پرۆفیسۆری فەخری و قبوڵبکەی شتی وات لەسەر فەرزبکەن".
له به‌شێكی دیكه‌ی پۆسته‌كه‌یدا، پێشه‌وا هه‌ورامانی رووی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه و نووسیویه‌تی: "دەبوو هەر بە جدی وەک سەرۆک پەرلەمانێکی کامڵ بێیت و داوای دانیشتنی لایەنەکان بکەیت و داوا بکەیت بۆ خەمی خەڵک کۆ بینەوە، ئەم هەموو ئاهو ناڵەیەی خەڵک دەبینیت مورتاحیت!".
پێشه‌وا له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه "پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌نگزه‌ردی تووشی رێواز فایه‌ق كردووه" و ده‌ڵێت: "سه‌ربه‌رزی نییه تێیدا به‌رده‌وامبیت" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان تا گه‌یشتن به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌و پۆسته.
گوته‌بێژه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "ئێمە دەزانین لەژێر فشاردا و لەژێر هەڕەشەی دەرکردنت ناچاربوویت ئەم فەزیحە یاساییە ئەنجام بدەیت، کە بستێک شوێنی خۆی ناگرێت، پۆستێک ئەم هەموو رەنگ زەردییەت بۆ بێنێت سەربەرزی نییە تێیدا بەردەوامبیت".
پێشتریش له نووسینێكی دیكه‌ی فه‌یسبووكیدا، پێشه‌وا هه‌ورامانی باسی له‌وه كردبوو، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ژێر فشاردا ناچار ده‌كرێت، بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه.
هه‌ورامانی ئه‌وه‌ی نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، "ئەنجوومەنی شورا رەتیدەکاتەوە و له ئیحراجی زیاتر هیچ بۆ سەرۆکی پەرلەمان نامێنێتەوە".
رۆژی (7ی ئایار/ مایۆی 2020)، په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی مونا قاوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و 58 په‌رله‌مانتار، بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ده‌نگی 57 په‌رله‌مانتار پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لابرا بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه له سه‌ر ئه‌و دۆسییانه‌ی له دژی تۆمار كراوون.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا، رێواز فایه‌ق، ئاماده نه‌بوو و رایگه‌یاند، دژی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر په‌رله‌مانتارانم و هاوكات ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنیش بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.