شاندێكی په‌رله‌مانتارانی كورد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان گه‌یانده‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك

هه‌وڵه‌كانی تەعریبکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان به‌رده‌وامن
kurdistan24.net

K24- كه‌ركووك:

شاندێکی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە کێشەی هاووڵاتیان و جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سەردانی کەرکووکیان کرد و لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووك کۆبوونەوە.

شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پەیامی ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندە دەسەڵاتی سەربازی و پێیان راگەیاند، ئەوەی لە کەرکووك و ئەو ناوچانە ڕوودەدات جێگەی قبووڵکردن نییه‌ و پێویستە سنوورێکی بۆ دابنرێت.

H.B