تره‌مپ له رۆژی له دایكبوونیدا 14 میلیۆن دۆلاری كۆ كرده‌وه
.jpg)
K24- ئه‌مه‌ریكا - واشنتن:
كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆمارییه‌كان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تره‌مپ، رایانگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه، 14ی حوزه‌یرانی 2020، واته رۆژی له دایك بوونی تره‌مپ، بڕی 14 میلیۆن دۆلار یارمه‌تی بۆ ململانێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020 كۆ كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵی فاكس نیوز، زۆرترین رێژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له‌و چه‌شنه، له رۆژی 19ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2016دا بووه، كه بڕی 10 میلیۆن دۆلار بۆ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كات كۆكراوه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن و كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تره‌مپ بڕی 255 میلیۆن دۆلاریان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆكردووه‌ته‌وه. له به‌رامبه‌ردا، كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبی دیموكرات و جۆ بایدن، نزیك به 100 میلیۆن دۆلاریان كۆ كردووه‌ته‌وه.
تره‌مپ رۆژی یه‌كشه‌ممه، پێی نایه 74ـه‌مین به‌هاری ژیانی و بۆ دووه‌مین جار له لایه‌ك كۆمارییه‌كانه‌وه به‌ربژێر كرایه‌وه بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مساڵ كه بڕیاره له مانگی 11 به‌رێوه بچێت.
H.B