نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان 2 میلیۆن به‌ڵگه‌ی له سه‌ر تاوانه‌كانی داعش كۆكردووه‌ته‌وه

K24- ئه‌مه‌ریكا - واشنتن:
کەریم خان، سەرۆکی تیمی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سیۆشێیتدپرێس، باسی له‌وه كردووه، تیمه‌كه‌یان به هاوكاری به‌شی دادوه‌ری له عێراق، زیاتر له ٢ میلیۆن به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش له عێراق كۆكردووه‌ته‌وه.
كه‌ریم خان پێی وایه، په‌له نه‌كردن لە پەسەندکردنی یاساکانی تایبەت بە تاوانەکانی شه‌ڕ، بووه‌تە كۆسپ لەبەردەم جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری.
له ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه، ئه‌و به‌ڵگانه له‌گه‌ڵ ئاماده بوونی شاهێدحاڵه‌كان ده‌توانن به ته‌واوی، به‌رپرسیاره‌تی یاسایی بخه‌نه ئه‌ستۆی تاوانباران له دادگا، جا ئه‌و دادگایه له عێراق به‌رێوه بچێت یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه.
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش ده‌ست رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه‌وتووه، سوودی زۆریان هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنی گومانلێكراوان و ئه‌و تاوانانه‌ی له ساڵی ٢٠١٤دا ئه‌نجامیان داون، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه له هاوینی ساڵی ٢٠١٤دا، داعش په‌لاماری شنگالیان داوه و به هه‌زاران كه‌سیان له په‌یڕه‌و‌انی ئایینی ئێزدی كوشتووه و به هه‌زارانی دیكه‌یان كۆیله كردوه.
H.B